پێنجوێن

وێبلاگێکی گشتییە

كاره‌كته‌ره‌كانی یاریی ڤیدیۆیی هۆشمه‌ند ده‌كرێن

 ئا: كانی‌

له‌ ڤێرژنی نوێی یاری «شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان»دا (Star Wars-The Force Unleashed) كه‌ به‌مزووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، Stormtrooperه‌ بێ ره‌حم و توندوتیژكان به‌ رێژه‌یه‌ك هۆشمه‌ند بوون كه‌ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی یاری ده‌كه‌ن ناچار ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن بتوانن پێش بینی بكه‌ن كاری دواتریان چی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌ نوێیه‌دا نارنجه‌كێك به‌ره‌وه‌ لای هێزه‌ سپی پۆشه‌كانی ئیمپراتۆر فرێبدی، ده‌بین كه‌ ئه‌وان نارنجه‌كه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ و به‌ره‌و لاتان فرێی ده‌ده‌نه‌و یان به‌ نیشانه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌سته‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

درێژه‌ی بابه‌ت...

تا چوار ساڵی داهاتوو به‌كارهێنه‌رانی وایمه‌كسی ئاسیا ده‌گه‌نه‌ 30 میلۆن كه‌س

ئا: فریشته‌ ره‌سوڵ‌
به‌ پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ تا ساڵی 2012 زیاتر له‌ 30 میلیۆن كه‌س له‌ ئاسیا  ده‌توانن بۆ ئینته‌رنێت سوود له‌ ته‌كنۆلۆژیای ‌وایمه‌كس (wimax) ‌وه‌ربگرن.
نرخی بازاڕی ‌وای مه‌كسی ئاسیا تا ساڵی 2012  ده‌گاته‌ 5.46 ملیار دۆلار‌و نیوه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌ نوێیه‌كانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌‌وڵاتی هیند ده‌بن.
كیشوه‌ری ئاسیا له‌ هه‌وڵدایه‌ گه‌شه‌ به‌ ژێرخانی هێلی ئێنته‌رنێتی باندپان بدات‌و له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ فه‌قیر‌و دووره‌ده‌سته‌كان رایبكێشێت.

درێژه‌ی بابه‌ت...

گووگڵ‌ له‌بواری مۆبایلدا گه‌شه‌ به‌ چالاكییه‌كانی ده‌دات

ئا: فریشته‌

دوابه‌دوای زیادبوونی حه‌زی به‌كارهێنه‌ران بۆ هاندی iPhoneی كۆمپانیای ئه‌پڵ‌ له‌ هه‌موو جیهاندا، گووگڵ‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ڤێرژنی نوێی ئه‌م هانده‌دا خزمه‌تگوزاریی Google Talk  ده‌خاته‌ به‌رده‌ست.
ئه‌م ڤێرژنه‌ی Google Talk  به‌ شێوی تایبه‌تی بۆ ئینته‌رنێت ئیكسپلۆره‌ری ئه‌پڵ‌ ناسراو به‌ Safari دروستكراوه‌‌و بڕیاره‌ له‌سه‌ر iPhone و iPod Touch دابه‌زێنرێت.

درێژه‌ی بابه‌ت...

مایكرۆسۆفت گه‌نجه‌ به‌ تواناكان هه‌ڵده‌بژێرێت

 ئا: كانی‌

قۆناغی كۆتایی «كاسی ‌وێنه‌ی 2008» به‌ به‌شداریی 124 تیمی زانكۆیی له‌ 61‌وڵاتی جیهان  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 3ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد‌و تا دوێنێ 8ی مانگ درێژه‌ی هه‌بوو.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌موو ساڵێك به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجه‌ به‌ تواناكانی ژێر 30 ساڵ‌ كه‌ له‌ بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌و ئه‌نفۆرماتیك كارده‌كه‌ن،

درێژه‌ی بابه‌ت...

نیگه‌رانیی له‌ مۆبایله‌ كۆنه‌كان روو له‌ زیادبوونه‌

ئا: كانی‌
له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 11 هه‌زار ته‌ن هاندی نوێ له‌ فرۆشگاكانی به‌ریتانیادا بۆ فرۆشتن له‌به‌رده‌سته‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ بۆ پشووی كریسمه‌س كه‌ خه‌ڵك هانده‌كانیان ده‌گۆڕن زیاتر بێت.
به‌ له‌به‌رچاوگردتنی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌ران له‌ ساڵانی رابردوودا حه‌زی زۆریان بۆ گۆڕینی كۆمپیوته‌ری هه‌ڵگر و كۆنسولی یاری و ئامێره‌كانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی موزیك له‌ كریسمه‌سدا هه‌بووه‌،

درێژه‌ی بابه‌ت...

یاهوو دۆمه‌ینی ئیمه‌یڵی نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست

فریشته‌ ره‌سوڵ‌
كۆمپانیای یاهوو به‌ ئامانجی زیادكردنی ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌كانی و به‌ تایبه‌تی ئازادكردنی  هه‌ندێك ناو كه‌ زۆر باوه‌ و به‌كارهێنه‌ران حه‌زی پێده‌كه‌ن، دوو دۆمه‌ینی بێ به‌رامبه‌ری نوێی خسته‌ به‌رده‌ست.
خزمه‌تگوزاری Yahoo Mail یانزه‌ ساڵ‌ پێش ئێستا ده‌ستی به‌كار كردووه‌ و له‌مڕۆدا نزیكه‌ی 260 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

درێژه‌ی بابه‌ت...

دواجار له‌ مه‌ریخ ئاو دۆزرایه‌وه‌

ئا: كانی‌
مانگی ده‌سكردی فۆنیكس (Phoenix) به‌ هه‌ڵكه‌ندی جه‌مسه‌ری باكوری مریخ، سه‌هۆڵی ئاوی دۆزییه‌وه‌ و  دواجار ئه‌و خه‌ونه‌ وه‌راستی گه‌ڕا.
له‌مباره‌یه‌وه‌ پیته‌ر ئیسمیت به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی فۆنیكس له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ناسادا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ دوایین تاقیكردنه‌وه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌ و بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌مان ئاوه‌ كه‌ ساڵه‌هایه‌ به‌ شوێنیدا ده‌گه‌ڕێین"...

درێژه‌ی بابه‌ت...

مه‌ترسیی ئالووده‌بوون ‌به‌ مۆبایل

ئا: فریشته ڕه‌سوڵ
ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ نیشانده‌دات كه‌ خوێندكارانی 12 تا 13 ساڵ‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی تووشبوون به‌ مۆبایلدان.
لێكۆڵه‌رانی ناوه‌ندی ده‌روونناسیی ئیسپانیا له‌ دواهه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌یاندا بۆیانده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و خوێندكاره‌ 12 تا 13 ساڵه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام سوود له‌ مۆبایل ‌وه‌رده‌گرن له‌به‌ر مه‌ترسیی تووشبوون (ئیدمان) به‌و ئامێره‌دان.

درێژه‌ی بابه‌ت...

نـۆكـیـا مـۆدیـلـی نـوێ ده‌خـاتـه‌ بـازاڕه‌وه‌

ئا: فریشته‌ ره‌سوڵ‌

كۆمپانیای فینلاندی نۆكیا كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری هاندی مۆبایل له‌ جیهاندا ده‌ناسرێت، به‌مزوانه‌ فرۆشی مودیله‌ نوێیه‌كانی هاندی E-series كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و بازرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ به‌ كه‌سابه‌ته‌وه‌ خه‌ریكن، ده‌ست پێ ده‌كات.

درێژه‌ی بابه‌ت...

ته‌كنۆلۆژیای نوێی تۆپی‌ پێ‌ له‌ یۆرۆی‌ 2008دا

ئا: كانی‌
یاریزانه‌كانی كاسی وڵاتانی ئه‌ورپا (یۆرۆ 2008) له‌و خوله‌دا له‌ تۆپێكی نوێی كۆمپانیای ئادیداس سوودوه‌رده‌گرن كه‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌كی نوێی تێدا به‌كارهاتووه‌.
ئه‌م تۆپه‌ كه‌ ناوی «پۆرۆپاس»ه‌ پێش ده‌سپێكردنی خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی لافبروای ئینگلترا تاقیكراوه‌ته‌وه‌. رووی نوێی ئه‌م تۆپه‌ یارمه‌تی یاریچییه‌كان ده‌دات تا بتوان به‌ باشی تۆپه‌كه‌ كۆنترۆڵ‌ بكه‌ن یان بینێرن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ له‌ ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی ئاووهه‌وای جیاوازدا...

درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گووگڵ‌: شه‌پۆلی داهاتووی بڵاوكردنه‌وه‌ ریكلام له‌سه‌ر ئینته‌رنێتی مۆبایل ده‌بێت

"ئیریك ئیشمیت"

له‌ فارسییه‌وه‌: فریشته‌ ره‌سوڵ‌
"ئیریك ئیشمیت" له‌ چاوپێكه‌وتێنكدا رایگه‌یاند كه‌ شه‌پۆلی داهاتووی ریكلام له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئینته‌رنێتی مۆبایل ده‌بێت و وتی: ئینته‌رنێتی مۆبایل توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌ی ریكلامی ئۆنڵاین دا.
ئیریك ئیمرسۆن ئیشمت له‌ دایكبووی 27ی ئاپریلی 1955 له‌ شاری واشینگتۆنه‌. له‌ ئێستادا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ردن و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا گووگڵه‌. كۆمپانیای گووگڵ‌ له‌ ساڵی 1998 له‌ لایه‌ن "لۆری پێچ" و "سیرگی برین"ه‌وه‌ دامه‌زرا.
گۆڤاری "فازنێت"ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ‌ "ئیریك ئیشمیت" ئه‌نجامداوه‌ كه‌ كورته‌كه‌ی له‌ خواره‌وه‌دا هاتووه‌...

درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست 600% زیادی كردووه‌

 

ئا: فریشته‌ ره‌سوڵ‌

له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردووا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتی له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا زیادبوونی به‌رچاوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌ و ئه‌م رێژه‌یه‌ 600%ی زیادی كردووه‌ كه‌ ئه‌م گه‌شه‌یه‌ سێی به‌رامبه‌ری تێكرای گه‌شه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌ره‌نێته‌ له‌ جیهاندا...

درێژه‌ی بابه‌ت...

نه‌وه‌ی چواره‌م و داهاتووی مۆبایل

 

ئا: فریشته‌ ره‌سوڵ‌

نه‌وه‌ی دواتری ته‌كنۆلۆژیای وایه‌رله‌س ناسراو به‌ 4G له‌ ئێستادا بیری زۆربه‌ی شاره‌زایانی پێشه‌سازی مۆبایلی به‌ خۆیه‌وه‌ خه‌ریك كردووه‌ و به‌كارهێنه‌رانیش به‌ هۆی بیستنی هه‌ندێك هه‌واڵ‌ بۆ به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی نوێ چاوڕی هاتنه‌ بازاڕی ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ن.
له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ 4G دا ئه‌م خاڵانه‌ گرنگن كه‌ ده‌بێت چ ستاندارێكی ته‌كنیكی تیادا به‌كاربێت و به‌شداربوان به‌ چ تیچوونێك ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن؟
"ده‌یڤید چه‌مبرلین" لیكۆڵه‌ر و شیكاری دیاری بواری وایه‌رله‌س له‌ دامه‌زراوه‌ی لیكۆلێنه‌وه‌ی In-Stat ده‌ڵێت: راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ستانداردێكی قبوڵكراو بۆ تۆڕی وایه‌رله‌س هه‌بێت، لانی كه‌م 4 یان 5 ساڵی پێده‌چێت تا كه‌سێك له‌ بواری بازرگانی به‌كاری بهێنێت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

مایكرۆسۆفت 45 ملیار دۆلار بۆ كڕینی‌ كۆمپانیای‌ یاهوو ته‌رخان ده‌كات

 

كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت بڕی‌ 45 ملیار دۆلاری‌ ته‌رخان كردووه‌ بۆ كڕینه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ یاهووی‌ پێشه‌نگی‌ بواری‌ ئینته‌رنێت له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا، به‌ڵام یاهوو تا ئێستا وه‌ڵامی‌ ماسكرۆسۆفتی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌دوای‌ بۆندی‌ گرانتردا ده‌گه‌ڕێت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

"ئاسیوشێتد پرێس" به‌رنامه‌یه‌كی‌ هه‌واڵیی‌ بۆ ئای‌ فۆن داده‌نێت

 

 

 

هه‌واڵه‌كان له‌ زیاتر له‌ 100 سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌واڵیی‌ ناوخۆیی‌‌و هه‌رێمی‌‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ په‌خش ده‌كات
"ئاسیوشێتد پرێس" به‌رنامه‌یه‌كی‌ هه‌واڵیی‌ بۆ ئای‌ فۆن داده‌نێت
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئاژانسی‌ "ئاسیوشێتد پرێس" رایانگه‌یاند كه‌ ئاژانسی‌ ناوبراو هه‌ستاوه‌ به‌ فراوانكردنی‌ به‌رنامه‌كانی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی‌ مۆبایلی ئای‌ فۆنن، به‌ناوی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵیی‌ ‌مۆبایل " Mobile News Network"...

درێژه‌ی بابه‌ت...

ڤایرۆسێك ئاژانسی‌ ده‌گوباسی‌ "سی‌ ئێن ئێن"ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ده‌كاته‌ ئامانج

 

له‌م دواییانه‌دا شاره‌زایان توانییان درك به‌ بوونی‌ ڤایرۆسێك بكه‌ن كه‌ ئاژانسی‌ ده‌گوباسی‌ "سی‌ ئێن ئێن"ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ كردووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ هێرشه‌كه‌یان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كانی‌ شه‌ڕی‌ زانیاری‌ ناوزه‌د كرد.
ئه‌م ڤایرۆسه‌ كه‌ ناوی‌ " Anticnn.exe"ی‌ له‌سه‌ره‌و له‌سووچێكی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا‌و به‌ بچووكی‌ ئاڵای‌ چینی‌ له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه‌، هه‌ركاتێك به‌كارهێنه‌ر كلیك له‌و ئاڵایه‌ ده‌كات ویندۆیه‌ك ده‌كرێته‌وه‌و شریتێكی‌ داونلۆد‌و وێنه‌یه‌كی‌ زه‌عیمی‌ چینی‌ پێشوو "ماوتسی‌ تۆنگ"ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ شیوعی‌ له‌ چین پیشان ده‌دات‌و له‌چێر وێنه‌كه‌دا ده‌شته‌واژه‌یه‌ك نووسراوه‌‌و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ كاری‌ ئاڵای‌ سووره‌، هه‌سته‌ به‌كارێكی‌ گونجاو بۆ گوزارشت كردن له‌ نیشتمانی بوونت"...

درێژه‌ی بابه‌ت...

ته‌كنیكێكی نوێ بۆ دروستكردنی سووته‌مه‌نی له‌ زبڵی كۆمپیوته‌ر

لێكۆڵه‌ران ته‌كنیكێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زبڵی كۆمپیوته‌ر بكه‌ن به‌ سووته‌مه‌نی و پلاسكۆی شیاو بۆ ژینگه‌.
له‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌دا كه‌ لێكۆڵه‌رانی رۆمانیی و تورك به‌شدارییان تیادا كردووه‌، ته‌كنیكێكی نوێیان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ سوود وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌ مه‌داره‌ ئه‌لكترۆنیكی و به‌شه‌كانی تری كۆمپیوته‌ره‌ فڕێدراوه‌كان...

 


 

درێژه‌ی بابه‌ت...