پێنجوێن

وێبلاگێکی گشتییە

بێكهام: كاسیاس شایسته‌ی‌ تۆپی‌ زێڕینه‌

 

ئه‌ستێره‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئینگلیزی‌ دیڤید بێكهام، كه‌ ئێستا له‌ریزی‌ یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ یاریی‌ ده‌كات، دانی‌ به‌وه‌دانا كه‌ په‌شیمانه‌ له‌ به‌جێهێشتنی‌ ریاڵ‌ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌‌و وتی‌: "هه‌ست به‌ په‌شیمانی‌‌و بێتاقه‌تییه‌كی‌ زۆر ده‌كه‌م كه‌ یانه‌ی‌ مه‌له‌كیم به‌جێهێشت".

درێژه‌ی بابه‌ت...

ئاینده‌ی‌ ویلی‌ سانیۆل له‌گه‌ڵ‌ فه‌ره‌نسا نادیاره‌

ویلی‌ سانیۆل

رۆژی‌ هه‌ینی‌ ویلی‌ سانیۆلی‌ به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ بایه‌رمیونخ‌و هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ هیچ بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی‌ داهاتووی‌ خۆیه‌وه‌ له‌مانه‌وه‌ی‌ یان رۆشتنی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ زۆر به‌زوویی‌ یۆرۆی‌ 2008ی‌ جێهێشت‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌میش ببڕێت.

درێژه‌ی بابه‌ت...

نادال بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ویمبڵدۆن

ئه‌ستێره‌ی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ ئیسپانی‌ رافایل نادال، كه‌ دووه‌می‌ ریزبه‌ندی جیهانه‌، نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ ئینگلته‌رای‌ كراوه‌ی‌ ناسراو به‌ (ویمبڵدۆن)ی‌ ده‌سته‌به‌ركرد، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ له‌ یاریی كۆتاییدا كه‌ نزیكه‌ی‌ پێنج كاتژمێری‌ خایاند، له‌ ئه‌ستێره‌ی‌ ناوداری‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌‌و خاوه‌نی‌ یه‌كه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ جیهان رۆجیه‌ فیدره‌ری‌ سویسری‌ برده‌وه‌، به‌ئه‌نجامی‌ سێ‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌،

درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌رشه‌لۆنه‌ میزانییه‌ی‌ خۆی‌ ئاشكراكرد

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ داخستنی‌ وه‌رزی‌ دارایی‌ ساڵی‌ 2007-2008 قازانجی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ یانه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 10.1 ملیار یۆرۆ و بۆ وه‌رزی‌ داهاتووش میزانییه‌یه‌كی‌ ته‌رخانكردووه‌ كه‌ به‌مێژووی‌ یانه‌كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین میزانییه‌یه‌ كه‌ خۆی‌ ده‌دات له‌ 380 ملیۆن یۆرۆ.

درێژه‌ی بابه‌ت...

سه‌رۆكی‌ چێڵسی‌ ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌

رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ

به‌ده‌ر له‌وه‌رزش رۆمان ئیبراهیمۆڤیچی‌ رووسی‌ حاكمی‌ ویلایه‌تێكی‌ رووسیاش بوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ نامه‌ی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی‌ رووسی‌ كرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ندكرا،...

درێژه‌ی بابه‌ت...

بای‌ بای‌ كریسپۆ

هیرنان كریسپۆ

هیرنان كریسپۆی هێرشبه‌ری‌ ئه‌رجه‌نتینی‌‌و یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ یانه‌ی‌ ناوبراو كۆتایی‌ هات‌و تازه‌ ناكرێته‌وه‌، كریسپۆ له‌ساڵی‌ 2003دا هاته‌ریزی‌ ئه‌م یانه‌یه‌وه‌ كه‌ رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ تازه‌ یانه‌كه‌ی‌ كڕیبوو، له‌و وه‌رزه‌دا له‌ 19 یاریدا به‌شدایكردو 10 گۆڵی‌ تۆماركرد.

درێژه‌ی بابه‌ت...

كاسیاس‌و وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتێكی‌ نوێ‌

كاسیاس‌و سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ زێده‌كه‌ی‌

كاسیاسی‌ گۆڵچی‌‌و كاپتنی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیاو  یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌دریدی‌ ئه‌و وڵاته‌، كه‌ توانی‌ له‌یۆرۆی‌ 2008دا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێته‌ یاریی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ببێته‌ پاڵه‌وانی‌ جامه‌كه‌، خه‌لاتێكی‌ نوێی‌ به‌ده‌ستهێنا.

درێژه‌ی بابه‌ت...

ئه‌لڤێس له‌به‌رشه‌لۆنه‌

دانێل ئه‌لڤێس‌

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ بۆ دانێل ئه‌لڤێسی‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل‌و یاریزانی‌ نوێی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامدرا، كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ بۆ ناوبراو به‌ستراو وه‌ك یاریزانی‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ناسێنراو پێشكه‌ش به‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن كراو درێسی‌ یانه‌ی‌ ناوراوی‌ له‌به‌ركرد، كه‌ ناوی‌ خۆی‌ له‌سه‌ربوو،

درێژه‌ی بابه‌ت...

یانه‌ی‌ گالاكسی‌ دووباره‌ داوای‌ رۆناڵدینهۆی‌ كرده‌وه

رۆناڵدینهۆ

رۆناڵدینهۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ به‌رازیلی‌‌و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌، كه‌ ئێستا كه‌س نازانێت چاره‌نووسی‌ چی‌ به‌سه‌ردێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و داوایه‌ی‌ كه‌ یانه‌ی‌ گالاكسی‌ بۆ كڕینی‌ پێشكه‌ی‌ كردووه‌، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یانه‌ی‌ ناوبراو رایگه‌یاندبوو كه‌ واز له‌و داوایه‌ دێنێت‌و رۆنی‌ ناوێت،...

درێژه‌ی بابه‌ت...

مۆرینهۆ كاتی‌ مۆركردنی‌ بۆند له‌گه‌ڵ‌ لامپارد‌ راده‌گه‌یه‌نێت

مۆرینهۆو لامپارد

خۆزێ‌ مۆرینهۆی‌ پرتوگالی‌‌و راهێنه‌ری‌ نوێی‌ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلانی‌ ئیتاڵی‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م هاوینه‌ مۆركردنی‌ بۆند له‌گه‌ڵ‌ فرانك لامپاردی‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌راو یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌، كارێكی‌ زۆر گران ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نا كه‌ یاریزانه‌كه‌ نایه‌وێت یانه‌كه‌ی‌ جێبهێڵێت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

پێكهاته‌ی نموونه‌یی‌‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یۆرۆی‌ 2008

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا پشكی‌ شێری‌ به‌ركه‌وتووه

لیژنه‌ی‌ كارگێڕی‌ یۆرۆی‌ 2008 لیستی‌ ناوی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ نممونه‌یی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ستنیشان كرا، له‌م پێكهاته‌یه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا پشكی‌ شێری‌ به‌ركه‌وتووه‌و 9 یاریزانی‌ له‌پێكهاته‌كه‌دایه،

درێژه‌ی بابه‌ت...

ئیسپانیا بووه‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا

كاسیاس‌و به‌دیهێنانی‌ خه‌ونێكی‌ نوێ‌
.
تۆرێس ئه‌ستێره‌ی‌ یاریی‌ كۆتایی‌

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا به‌بێ‌ دۆڕاندن خۆی‌ گه‌یانده‌ یاریی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ یۆرۆی‌ 2008 كه‌ له‌هه‌ردوو وڵاتی‌ نه‌مساو سویسرا ئه‌نجامدرا، دوێنێ‌ ئێواره‌ توانی‌ به‌ئه‌نجامی‌ 1/0 گۆڵ‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا بباته‌وه‌و تاكه‌ گۆڵی‌ یارییه‌كه‌ش فرناندۆ تۆرێسی‌ هێرشبه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌و یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵی‌ ئینگلیزی‌...

درێژه‌ی بابه‌ت...

شای‌ ئیسپانیا: 2/1 گۆڵ‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌به‌ینه‌وه‌

شای‌ ئیسپانیا كاتی‌ ئاماده‌بوونی‌ له‌یاریی‌ ئیسپانیاو ئیتاڵیا

خوان كارلۆسی‌ شای‌ ئیسپانیا پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌یاریی‌ كۆتایی‌ یۆرۆی‌ 2008دا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیادا ده‌سته‌به‌ر بكات‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی‌ 2/1 له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئیسپانیا بێت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

كۆتایی‌ یۆرۆی‌ 2008 ئه‌ڵمانیا‌و.....

 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیادا، هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا بلیتی‌ یاریی‌ كۆتایی‌ سیانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا (یۆرۆی‌2008)ی‌ مسۆگه‌ركرد،

درێژه‌ی بابه‌ت...

رۆناڵدینهۆ: 14/7 ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ گواردیۆلای‌ تازه‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌، نایه‌وێت رۆناڵدینهۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ به‌رازیلی‌ له‌ریزی‌ یانه‌كه‌دا بمێنێت، به‌ڵام رۆناڵدینهۆ كه‌ ئێستا له‌به‌رازیل سه‌رقاڵی‌ مه‌شق‌و راهێنانه‌، وه‌ك هه‌موو هاوڕێكانی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ریزی‌ یانه‌كه‌‌و له‌ مه‌شق‌و راهێنانه‌كانی‌ یانه‌كه‌دا به‌شدارده‌بێت،...

درێژه‌ی بابه‌ت...

هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌كی‌ كوشتن بۆ گالیانی‌

گالیانی‌

یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ ئیتاڵی‌، هه‌تا ئێستا جگه‌ له‌زامبرۆتا هیچ بۆندێكی‌ نوێی‌ تری‌ بۆ یانه‌كه‌ نه‌به‌ستووه‌و زۆربه‌ی‌ هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ش، ته‌نیا زامبرۆتا به‌س نییه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی‌ یانه‌ی‌ ناوبراو،...

درێژه‌ی بابه‌ت...

رۆسیتی‌ داوه‌ری‌ یاریی‌ كۆتایی‌ یۆرۆی‌ 2008ه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئه‌وروپا (یوفا) رایگه‌یاند كه‌ داوه‌ری‌ ئیتاڵی‌ رۆبه‌رتۆ رۆسیتی‌، یاریی‌ كۆتایی‌ سیانزه‌هه‌مین یۆرۆی‌ 2008 به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه‌ ئێستا له‌نه‌مساو سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها یوفا رایگه‌یاند كه‌ داوه‌ری‌ سویسری‌ ماسیمۆ بۆساكا یاریی‌ نێوان ئه‌ڵمانیاو توركیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ئێواره‌ی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌یاریی‌ ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌ستپێده‌كات،...
درێژه‌ی بابه‌ت...

هه‌لێكی‌ گرنگ بۆ رۆناڵدینهۆو به‌رشه‌لۆنه‌

ئایا ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ گه‌شاوه‌كه‌ی‌ پێشوو یان...

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ به‌رازیلیه‌وه‌ پڵانێكی‌ چڕوپڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ تۆپی پێی‌ به‌رازیل‌و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ بۆ ئاستی‌ جارانی‌‌و به‌شداریپێكردنی‌ له‌ئۆڵۆمپیادی‌ په‌كینی‌ 2008دا، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ سوودو قازانجێكی‌ زۆر به‌ده‌ستده‌هێنێت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

ئایا رۆناڵدینهۆ به‌شداریی‌ ئۆڵۆمپیاد ده‌كات؟

ریكاردۆ ته‌كسیرای‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ به‌رازیلی‌ دوێنێ‌ هه‌ینی‌ به‌رگرییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ یاریزانی‌ ناوداری‌ به‌رازیلی‌‌و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ رۆناڵدینهۆ كرد‌و داوای‌ له‌ دۆنگای‌ راهێنه‌ری‌ ئێستای‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل كرد كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ بانگهێشت بكاته‌وه‌ بۆ ریزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌،

درێژه‌ی بابه‌ت...

ئه‌مشه‌و سامباو تانگۆ، دوو قوتابخانه‌كه‌ی‌ تۆپی‌ پێ‌ سه‌رساممان ده‌كه‌ن (پێكهاته‌ی‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌)

       
كامیان ده‌بێته‌ سه‌ماكه‌ری‌ ئه‌مشه‌و؟

ئه‌مشه‌و چاوی‌ هه‌مو جیهان له‌سه‌ر یاریگای‌ بینتۆی‌ شاری‌ بیلۆ هۆریزنتی‌ برازیلییه‌، چونكه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ جه‌وله‌ی‌ شه‌شه‌می‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ لاتین هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ سامبای‌ به‌رازیل‌و سه‌ماكه‌رانی‌ تانگۆی‌ ئه‌ژه‌نتینی به‌یه‌كده‌گه‌ن‌و هه‌وڵی‌ گه‌یشتن به‌ دوایارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2010 كه‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌ده‌ن...

درێژه‌ی بابه‌ت...


دواتر | په‌ڕه‌ 1 له‌ 3 | ‌پێشوو