

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌بێ دۆڕاندن خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2008 كه له‌هه‌ردوو وڵاتی نه‌مساو سویسرا ئه‌نجامدرا، دوێنێ ئێواره توانی به‌ئه‌نجامی 1/0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بباته‌وه‌و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی...
له‌خوله‌كی 33ی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا تۆماریكرد، ماوه‌یه‌كی زۆره ئیسپانییه‌كان تینووی ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوێكی گرنگن له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه، بۆیه دوای 44 ساڵ توانییان نازناوی 13مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
به‌درێژایی مێژووی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌مه دووه‌مین جاره ئیسپانیا نازناوی جامه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگی یاریزانانی ئیسپانیایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه:


