
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه
لیژنه‌ی كارگێڕی یۆرۆی 2008 لیستی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكراكرد كه بۆ پێكهاته‌ی نممونه‌یی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌ستنیشان كرا، له‌م پێكهاته‌یه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌و 9 یاریزانی له‌پێكهاته‌كه‌دایه،
لیسته‌كه له‌كۆمه‌ڵێك ناوی دیار بێبه‌شه، وه‌كو كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌م پێكهاته‌یه ته‌نها له‌و هه‌ڵبژاردانه دروستكراوه كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئه‌مه‌ش پێكهاتهكهیهگۆڵچی:
بۆفۆن (ئیتاڵیا)، كاسیاس (ئیسپانیا)، ڤان ده‌ر سار (هۆڵه‌ندا).
هێڵی به‌رگری:
بۆسنگۆ (پرتوگال)، فیلیپ لام (ئه‌ڵمانیا)، كارلۆس مارچێنا (ئیسپانیا)، پیپی (پرتوگال)، كارلۆس پۆیۆل (ئیسپانیا)، یۆری زیركۆف (روسیا).
هێڵی ناوه‌ڕاست:
حه‌مید ئالتینتۆب (توركیا)، لۆكا مۆدریچ (كرواتیا)، ماركۆس سێنا (ئیسپانیا)، چاڤی (ئیسپانیا)، زیریانۆف (روسیا)، بالاك (ئه‌ڵمانیا)، فابریگاس (ئیسپانیا)، ئینێستا (ئیسپانیا)، لۆكاس بۆدۆڵسكی (ئه‌ڵمانیا)، ویسلی شنایده‌ر (هۆڵه‌ندا).
هێڵی هێرشبه‌ر:
ئه‌ندریه ئه‌رچه‌ڤین (روسیا)، رۆمان پاڤلیچینكۆ (روسیا)، فرناندۆ تۆرێس (ئیسپانیا)، داڤید ڤیا (ئیسپانیا).