
مۆرینهۆو لامپارد
خۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی‌و راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی رایگه‌یاند كه ئه‌م هاوینه مۆركردنی بۆند له‌گه‌ڵ فرانك لامپاردی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، كارێكی زۆر گران ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه نا كه یاریزانه‌كه نایه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت...
به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی كه یانه‌ی چێڵسی نایه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ی له‌ده‌ست بدات هه‌رچۆنێك بێت‌و به‌هه‌ر نرخێك بێت، مۆرینهۆ وتی كه هاوینی داهاتوو (وه‌رزی 2009 - 2010) مۆركردنی بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوبراو كارێكی گران نابێت‌و ده‌توانین به ئاسانترین شێوه له‌م یاریزانه سوودموند بین، مۆرینهۆ راشیگه‌یاند كه زۆر سووره له‌سه‌ر هێنانی لامپاردو بڕوای ته‌وایشی به‌تواناكانی خۆی هه‌یه.