
رۆناڵدینهۆ
رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی به‌رازیلی‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، كه ئێستا كه‌س نازانێت چاره‌نووسی چی به‌سه‌ردێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و داوایه‌ی كه یانه‌ی گالاكسی بۆ كڕینی پێشكه‌ی كردووه، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یانه‌ی ناوبراو رایگه‌یاندبوو كه واز له‌و داوایه دێنێت‌و رۆنی ناوێت،...
به‌ڵام رۆژنامه‌ی سپۆرت توانی ئه‌و نهێنییانه‌ی له‌پشتی په‌رده‌وه‌ن ئاشكرابكات‌و رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆنی كه دی ئه‌سیس برایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ناوبراودا سه‌باره‌ت به‌مۆركردنی بۆند له‌گه‌ڵ رۆناڵدینهۆ دانوستانیان كردووه، كه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رۆناڵدینهۆ ده‌ڕوات، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌یه به‌بڕی 30ملیۆن یۆرۆ‌و مانگانه‌ی 18 ملیۆن یۆرۆ به بۆندێكی 3-5 ساڵ رازی بێت ناوبراو بكرێت، به‌مجۆره یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه قازانجێكی باش له‌فرۆشتنی ده‌كات‌و یانه‌ی گالاكسیش سوود له ناوی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه وه‌رده‌گرێت وه‌ك بنه‌مایه‌كی ریكلامی گه‌وره، به ئاماده‌بوونی رۆنی د‌یڤید بێكهامی ئینگلیزی كه ئێستا یاریی بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌كات.له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی كه 12 ملیۆن یۆرۆی خسته به‌رده‌م رۆناڵدینهۆ وه‌ك مووچه‌ی مانگانه‌ی، كه هه‌تا ئێستا له‌هێنانی ناوبراو هیوابڕاو نه‌بووه‌و هه‌تا ئێستاش سووره له‌سه‌ر هێنانی رۆناڵدینهۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بڕیاری رۆنییه، له‌نێوان یانه‌ی میلانی ئیتاڵی‌و چێڵسی ئینگلیزی كه رۆنی سكۆلاری راهێنه‌ری نوێی ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆر خۆش ده‌وێت‌و حه‌ز به‌راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كات، هه‌تا وه‌رزی كڕین‌و فرۆشتن به‌رده‌وام بێت، ده‌نگۆی رۆیشتنی رۆناڵدینهۆ یه‌كلایی نابێته‌وه‌و چاوه‌ڕێی هه‌واڵی گه‌رم‌و گوڕتر بن.