
ئا: كانی
مانگی ده‌سكردی فۆنیكس (Phoenix) به هه‌ڵكه‌ندی جه‌مسه‌ری باكوری مریخ، سه‌هۆڵی ئاوی دۆزییه‌وه و دواجار ئه‌و خه‌ونه وه‌راستی گه‌ڕا.
له‌مباره‌یه‌وه پیته‌ر ئیسمیت به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی فۆنیكس له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ناسادا رایگه‌یاند: "ئێمه دوایین تاقیكردنه‌وه‌كانمان ئه‌نجامداوه و بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه هه‌ر هه‌مان ئاوه كه ساڵه‌هایه به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێین"...
به‌پێی راپۆرتی واشینتۆن پۆست، دۆزینه‌وه‌ی ئاو له مه‌ریخدا به هاوكاری 10 گروپی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
مانگی ده‌ستكردی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی فۆنیكس 25 رۆژ پێش ئێستا له جه‌مسه‌ری باكوری مه‌ریخ نیشته‌وه و له‌و كاته‌وه خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی رووی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نمونه به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی له تاقیگه‌یه‌كی كیمیایی كه له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوویه‌تی.
مایك ماوۆن یه‌كێك له به‌رپرسانی پڕۆژه‌ی فۆنیكس له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌دا وتی: «له هه‌ندێك له له‌ته به‌رده‌كانی كه فۆنیكس كۆیكردوونه‌ته‌وه، ماده‌یه‌كی سپی دره‌وشاوه به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه به شێوه گشتی له‌ناو ده‌چن. ئه‌م نه‌مانه نیشانی ده‌دات كه ئه‌م ماده‌یه ئاوه و خوێ یان جۆرێك به‌رد نییه.«
به وته‌ی شاره‌زایان ئه‌م سه‌هۆڵه له ژێر توێژێكی چه‌ند سانتیمه‌تری له لمی مریخدا دۆزراوه‌ته‌وه. پله‌ی گه‌رمی مریخ له‌م ناوچه‌یه‌دا 32- تا 80- ی سانتی گراده، هه‌ر بۆیه‌ش دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی رووه‌كه‌ی ئه‌م سه‌هۆڵه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته گاز.
دۆزینه‌وه‌ی سه‌هۆڵ له‌م هه‌ساره‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری نوێ ده‌خاته روو: ئایا لێكۆڵنه‌وه‌كان له‌سه‌ری نیشانده‌دات كه ئه‌و سه‌هۆڵه پێشتر ئاو بووه یان نا؟ ئایا ژیان ته‌نانه‌ت له جۆری زۆر وردیش له‌و هه‌ساره‌یه ده‌دۆزرێته‌وه یان نا؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا پیته‌ر ئیسمیت وتی: «بۆ وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی چه‌ند رۆژێكمان كات پێویسته.«
بوونی سه‌هۆڵ له ژێر جه‌مسه‌ره‌كانی مه‌ریخ به هۆی مانگی ده‌سكردی ئه‌مه‌ریكی «مارس ئۆدیسه»وه له ساڵی 2002 وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی نزیك له راستییه‌وه هاته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره كه شاره‌زایان به شێوه‌ی فیزیكی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌هۆڵی ئاوه ده‌كه‌ن.