
فریشته ره‌سوڵ
كۆمپانیای یاهوو به ئامانجی زیادكردنی ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌كانی و به تایبه‌تی ئازادكردنی هه‌ندێك ناو كه زۆر باوه و به‌كارهێنه‌ران حه‌زی پێده‌كه‌ن، دوو دۆمه‌ینی بێ به‌رامبه‌ری نوێی خسته به‌رده‌ست.
خزمه‌تگوزاری Yahoo Mail یانزه ساڵ پێش ئێستا ده‌ستی به‌كار كردووه و له‌مڕۆدا نزیكه‌ی 260 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هه‌ر بۆیه‌ش یاهوو دوو خزمه‌تگوزاری بێ به‌رامبه‌ری نوێی به ناوه‌كانی www.ymail.com و www.rocketmail.com خستووه‌ته به‌رده‌ست.
John Kremer جێگری سه‌رۆكی Yahoo Mail له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «ئێمه تێگه‌یشتین ده‌بێ گه‌شه به جیهانی Yahoo Mail بده‌ین. هه‌روه‌ها ئێمه كۆمه‌ڵیك ئه‌دره‌سی زۆرمان له‌سه‌ر دومه‌ینی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌دره‌سی تریشیان پێ زیاد بكه‌ین.«
ئه‌م ئه‌كاونتانه له‌سه‌ر دومه‌ینه‌كانی وڵاتان ده‌خرێنه به‌رده‌ست و پشتیوانی له بۆشایی بێ سنوور بۆ ئیمه‌یله‌كه ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنه‌ری ئه‌كاونته‌كانی پێشوو توانای كۆچكردن بۆ ئه‌دره‌سی نوێی و گواستنه‌وه ئیمه‌یل و ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ئیمه‌یلی نوێی ده‌بێت.
یاهوو رایگه‌یاندووه ئه‌دره‌سه تایبه‌ته‌كان كه زۆر سه‌نجراكێشن، بۆ كاره خێرخوازییه‌كان پێشكه‌ش به رێكخراو ناوه‌نده خێرخوازییه‌كان ده‌كرێن.