
كاسیاس‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی زێده‌كه‌ی
كاسیاسی گۆڵچی‌و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئه‌و وڵاته، كه توانی له‌یۆرۆی 2008دا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ببێته پاڵه‌وانی جامه‌كه، خه‌لاتێكی نوێی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن ئه‌و شاره‌وه پێی به‌خشرا كه‌تێیدا ژیاوه، كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرئاوای مه‌دریدی پایته‌خته‌وه‌و 18 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌و وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له رۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ر 2008دا ده‌بێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه له‌باره‌ی كاسیاسه‌وه وتی: "ده‌ستكه‌وته‌كانی كاسیاس له‌تۆپی پێدا زۆر گه‌وره‌ن، من هه‌رگیز خوڕه‌وشت‌و ئه‌و رۆژه خۆشانه‌ی له‌م شاره ژیاوه له‌یاد ناكه‌م، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه خه‌ڵاتی رێزلێنانی بده‌ینێ، چونكه بووه‌ته هێمای سه‌ركه‌وتنی هه‌موومان".