
هیرنان كریسپۆ
هیرنان كریسپۆی هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی‌و یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناوبراو كۆتایی هات‌و تازه ناكرێته‌وه، كریسپۆ له‌ساڵی 2003دا هاته‌ریزی ئه‌م یانه‌یه‌وه كه رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ تازه یانه‌كه‌ی كڕیبوو، له‌و وه‌رزه‌دا له 19 یاریدا به‌شدایكردو 10 گۆڵی تۆماركرد.
دوای ته‌واوبوونی ئه‌و وه‌رزه، ناوبراو له‌لایه‌ن یانه‌ی میلانه‌وه داواكراو به‌خواستن چووه ریزی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌و له یاریی كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و ساڵه‌دا توانی دوو گۆڵ بۆ میلان تۆمار بكات له‌به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزیداو میلان به په‌ناڵتیات یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، دوای ئه‌م وه‌رزه‌ش گه‌ڕایه‌وه چێڵسی بۆ به‌شداریكردن له‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی ئه‌و ساڵه‌دا به رابه‌رایه‌تی مۆرینهۆی پرتوگالی‌و وه‌رزی دواتریش به‌شێوه‌ی خواستن چووه ریزی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵڵییه‌وه، هه‌تا به‌فه‌رمی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نیدا كۆتایی پێهات‌و وه‌ك رۆژنامه ئینگلیزییه‌كان ئاماژه‌یان پێدا ئێستا یاریزانی ئه‌و یانه‌یه نییه.