
رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ
به‌ده‌ر له‌وه‌رزش رۆمان ئیبراهیمۆڤیچی رووسی حاكمی ویلایه‌تێكی رووسیاش بوو، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی رووسی كرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ندكرا،...
ناوبراو به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ده‌خوازێت سه‌ربه‌ست بێت ئه‌م داوایه‌ی پێشكه‌ش كردبوو خواستی سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌بوو كه به‌كاره‌كانی تری رابگات، ناوبراو له‌ساڵی 2000ه‌وه به‌حاكمی ئه‌و ویلایه‌ته هه‌ڵبژێردراوه، كه‌ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاتی رووسیاوه‌و له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای نزیك به په‌كینه، ئیبراهیمۆڤیچ زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری له‌پێناوی باشتركردنی ویلایه‌ته‌كه‌و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا خه‌رجكردووه.ئه‌م هه‌واڵه زۆر دڵخۆشكه‌ره بۆ هانده‌رانی چێڵسی له‌نده‌نی، چونكه خاوه‌نی یانه‌كه له‌مه‌ودوا كاتی ته‌واوی ده‌بێت بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی یانه‌كه.