
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رایگه‌یاند كه دوای داخستنی وه‌رزی دارایی ساڵی 2007-2008 قازانجی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه گه‌یشتووه‌ته 10.1 ملیار یۆرۆ و بۆ وه‌رزی داهاتووش میزانییه‌یه‌كی ته‌رخانكردووه كه به‌مێژووی یانه‌كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین میزانییه‌یه كه خۆی ده‌دات له 380 ملیۆن یۆرۆ.
ڤیران سوریانۆی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند كه میزانییه‌ی وه‌رزی پێشوو گه‌یشتبووه 308.8 ملیۆن یۆرۆ كه 18.9 ملیۆنی له وه‌رزی پێشووتری زیاتر بوو، هه‌روه‌ك خه‌رجیاتی یانه‌كه به‌رزببووه‌وه بۆ 292.6 ملیۆن یۆرۆ، كه ئه‌میش 22 ملیۆنی له وه‌رزی پێشووتر زیاتربوو.هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانی یانه‌كه‌ش 26 ملیۆن یۆرۆ كه‌متربووه‌ته‌وه، واته له‌كۆی 39.8 ملیۆن یۆرۆ ته‌نها 13.6ملیۆنی له‌سه‌ر ماوه.
له‌كاتێكدا كه یانه‌كه میزانییه‌ی وه‌رزی داهاتووی ئاشكراكرد، واچاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه خه‌رجیاتی وه‌رزی داهاتوو بگاته 355 ملیۆن یۆرۆ.