
ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئیسپانی رافایل نادال، كه دووه‌می ریزبه‌ندی جیهانه، نازناوی پاڵه‌وانێتی ئینگلته‌رای كراوه‌ی ناسراو به (ویمبڵدۆن)ی ده‌سته‌به‌ركرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه له یاریی كۆتاییدا كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند، له ئه‌ستێره‌ی ناوداری تێنسی سه‌رزه‌وی‌و خاوه‌نی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهان رۆجیه فیدره‌ری سویسری برده‌وه، به‌ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به دوو كۆمه‌ڵه،
كۆمه‌ڵه‌كانیش (6/4، 6/4، 6/7، 6/7، 7/9) بوون.
نادال كه دوو ساڵی پێشتر ئه‌م نازناوه‌ی به فیدره‌ر دۆڕاندبوو، فیدره‌ری بێهیواكرد له‌به‌ده‌ستهێنانی شه‌شه‌مین نازناو له‌سه‌ر یه‌كی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه.
ئه‌م نازناوه پێنجه‌مین نازناوی ناداله له‌كۆی چوار پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كه‌ی گراند سه‌لام، چونكه ئه‌مساڵ نادال بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتی فه‌ره‌نسای كراوه‌ی ناسراو به (رۆلان گارۆس)ی ده‌سته‌به‌ركردووه.