
ئا: كانی
له ئێستادا زیاتر له 11 هه‌زار ته‌ن هاندی نوێ له فرۆشگاكانی به‌ریتانیادا بۆ فرۆشتن له‌به‌رده‌سته و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م رێژه‌یه بۆ پشووی كریسمه‌س كه خه‌ڵك هانده‌كانیان ده‌گۆڕن زیاتر بێت.
به له‌به‌رچاوگردتنی ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ران له ساڵانی رابردوودا حه‌زی زۆریان بۆ گۆڕینی كۆمپیوته‌ری هه‌ڵگر و كۆنسولی یاری و ئامێره‌كانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی موزیك له كریسمه‌سدا هه‌بووه،
«جۆن تامسۆن» (Johan Thomsen) كه یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای Green Mobile ده‌ڵێت: «گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێستا به‌كارهێنانی نه‌وه‌ی نوێی مۆبایله، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هانده كۆنه‌كان كه ده‌توانێت كاردانه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری سلبی له‌سه‌ر ژینگه دابنێت.«
به وته‌ی شاره‌زایان به‌گشتی هه‌ر هاندێك بۆ 5 ساڵ كاركردن دروست ده‌كرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س له به‌شداربوانی مۆبایل له ئه‌وروپا ساڵی جارێك هانده‌كانیان ده‌گۆڕن.
كۆمپانیا لیكۆڵینه‌وه‌ی ABI Research پێشبینی كردووه، تا ساڵی 2012 زیاتر له 100 ملیۆن هاند كه له مه‌وادی هانده‌كۆنه‌كان دروستكراون ده‌كه‌ونه به‌رده‌ست. به‌وته‌ی شاره‌زایانی ئه‌م كۆمپانیایه، تا ئه‌و كاته نرخی ئه‌م بازاڕه ده‌گاته سێ ملیار دۆلار.
به پێی ئاماره‌كان ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیار هاند له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌فرۆشرێت و كۆمپانیای فینلاندی نۆكیا به ته‌نیا رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاند هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات.
له‌ناو بۆرد‌و سیسته‌مه ئه‌لكترۆنیكییه‌كانی مۆبایل چه‌ند ماده‌یه‌كی به نرخ وه‌ك ئاڵتون، زیو و مس به‌كارهاتووه كه ده‌كرێت له هانده كۆنه‌كانه‌وه هه‌ڵبگیرێته‌وه و دووباره به‌كاربهێنرێته‌وه.