
ئا: كانی
قۆناغی كۆتایی «كاسی وێنه‌ی 2008» به به‌شداریی 124 تیمی زانكۆیی له 61وڵاتی جیهان رۆژی پێنجشه‌ممه 3ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكرد‌و تا دوێنێ 8ی مانگ درێژه‌ی هه‌بوو.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌موو ساڵێك به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجه به تواناكانی ژێر 30 ساڵ كه له بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌و ئه‌نفۆرماتیك كارده‌كه‌ن،
ئه‌م پێشبركێیه له فوریه‌ی پێشوودا به به‌شداریی بیل گیتس له زانكۆی سۆربۆنی پاریس به‌ڕێوه‌چوو‌و پێشبركێی ئه‌مساڵیش له باردۆخێكدا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی كه بیل گیتس له هه‌فته‌ی رابوردوودا ماڵاوایی له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای پرۆگرامسازیی جیهان كرد.
370 خوێندكار له 124 تیمی له 61وڵاتی جیهانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی «كاسی وێنه‌ی 2008» (Imagine Cup 2008). به‌شدارانی ئه‌م پێشبركێیه به ئامانجی داهێنانی بیرۆكه‌و ستراتیجی نوێ له گه‌شه‌ی پرۆگرامه‌كاندا‌و دانانی سنوری نوێی بۆ ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌و گه‌شه‌ی پرۆگرامه سازگاره‌كان له‌گه‌ڵ ژینگه‌و هه‌روه‌ها به ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی 240 هه‌زار دۆلاری ئه‌م پێشبركێیه، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ركابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی فاینشاڵ تایمز ئه‌م 370 خوێندكاره له نێوان 130 هه‌زار گه‌نجی هه‌ر پێنج كیشوه‌ره‌كه‌ی جیهان كه له قۆناغه‌كانی پێشوو تێپه‌ڕیون، هه‌ڵبژێرراون‌و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی.