
ئا: فریشته
دوابه‌دوای زیادبوونی حه‌زی به‌كارهێنه‌ران بۆ هاندی iPhoneی كۆمپانیای ئه‌پڵ له هه‌موو جیهاندا، گووگڵ رایگه‌یاندووه كه له ڤێرژنی نوێی ئه‌م هانده‌دا خزمه‌تگوزاریی Google Talk ده‌خاته به‌رده‌ست.
ئه‌م ڤێرژنه‌ی Google Talk به شێوی تایبه‌تی بۆ ئینته‌رنێت ئیكسپلۆره‌ری ئه‌پڵ ناسراو به Safari دروستكراوه‌و بڕیاره له‌سه‌ر iPhone و iPod Touch دابه‌زێنرێت.
مۆدیله نوێیه‌كانی BlackBerry كه توانای به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریی Google Maps یان به فه‌رمانی ده‌نگی هه‌یه، بریتین به 8110، 8120 و 8130 كه ئێستا ته‌نیا له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له‌به‌رده‌ستن.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه به جۆرێك دروستكراوه كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ناوی رێگه، شوێنی مه‌به‌ست یان هه‌ر شوێنێكی تر به ده‌نگ به هانده‌كه بڵَێن تا له‌كورتترین كاتدا Google Maps شوێنه‌كه بدۆزێته‌وه.
كاتێك كه فه‌رمانێكی ده‌نگی به هانده‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت‌و Google Mapsیش شوێنه‌كه ده‌دۆزێته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌دا نزیكترین رێگه بۆ ئه‌م شوێنه دیاریده‌كرێت تا به‌كارهێنه‌ر بتوانێت له‌كورتترین كاتدا بگاته ئه‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی.
بڕیاره ئه‌م هانده به‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بگاته هه‌موو وڵاتانی جیهان.