
ئا: فریشته ره‌سوڵ
به پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه تا ساڵی 2012 زیاتر له 30 میلیۆن كه‌س له ئاسیا ده‌توانن بۆ ئینته‌رنێت سوود له ته‌كنۆلۆژیای وایمه‌كس (wimax) وه‌ربگرن.
نرخی بازاڕی وای مه‌كسی ئاسیا تا ساڵی 2012 ده‌گاته 5.46 ملیار دۆلار‌و نیوه‌ی به‌كارهێنه‌ره نوێیه‌كانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌وڵاتی هیند ده‌بن.
كیشوه‌ری ئاسیا له هه‌وڵدایه گه‌شه به ژێرخانی هێلی ئێنته‌رنێتی باندپان بدات‌و له شاره گه‌وره‌كانه‌وه به‌ره‌و ناوچه فه‌قیر‌و دووره‌ده‌سته‌كان رایبكێشێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر شیكاران هۆشدارییان داوه كه‌وڵاتی چین به ته‌نیایی‌و به‌وه‌دره‌نگخستنی خستنه‌به‌رده‌ستی خزمه‌تگوزاریی وایمه‌كس له‌وڵاته‌كه‌یدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه گه‌شه‌ی وایمه‌كس له ئاسیا كه‌مبكاته‌وه.
به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ران زۆربه‌ی به‌شداربووانی وایمه‌كسی ئاسیا له‌وڵاتانی كۆریا، پاكستان، هیند‌و ئۆسترالیا ده‌بن.
له لایه‌كی تره‌وه شاره‌زایان داهاتووییه‌كی روون بۆ Wibro كه ڤێرژنی هه‌ڵگری وایمه‌كسه، پێشبینیناكه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا ملیاردان دۆلار له‌سه‌ر ژێرخانه‌كانی وایمه‌كس سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كرێت‌و كه بازاڕێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئامێره‌كانی به‌داله‌و ئۆپه‌ریته‌ره‌كانی ته‌له‌فون‌و مۆبایل.
وایمه‌كس خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی وایه‌رله‌سی باند پانه كه خێرایی باش ده‌خاته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت.