
ویلی سانیۆل
رۆژی هه‌ینی ویلی سانیۆلی به‌رگریكاری یانه‌ی بایه‌رمیونخ‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه له‌مانه‌وه‌ی یان رۆشتنی له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زۆر به‌زوویی یۆرۆی 2008ی جێهێشت‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی قۆناغی یه‌كه‌میش ببڕێت.
سانیۆلی ته‌مه‌ن 32 ساڵ وتیشی: "تائێستا نازانم، ده‌بێت بیری لێبكه‌مه‌وه، هێشتا هه‌ندێك كاتم له‌به‌رده‌مدایه بۆ بڕیاردان، پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانیش له‌مانگی 9دا ده‌ستپێده‌كات".جێی ئاماژه‌یه كه فه‌ره‌نسا له‌یۆرۆی 2008دا ته‌نها 3 یاریی ئه‌نجامداو به هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ئیتاڵیای دۆڕاند‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیاش زۆر به‌زه‌حمه‌ت یه‌كسانبوو.
دوای ئه‌م ئه‌نجامه خراپانه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر كرا له‌باره‌ی وازهێنانی ئه‌م یاریزانه له‌هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی‌و وازهێنان له‌یاریی نێوده‌وڵه‌تی.
سانیۆل كه له 58 یاریی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداریی كردووه، هه‌تا ساڵی 2010و ئه‌نجامدانی دوایارییه‌كانی جامی جیهانی كه بڕیاره له‌باشووری ئه‌فریقیا ئه‌نجامبدرێت، ته‌مه‌نی ده‌گاته 34 ساڵ.