ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئینگلیزی د‌یڤید بێكهام، كه ئێستا له‌ریزی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مه‌ریكی یاریی ده‌كات، دانی به‌وه‌دانا كه په‌شیمانه له به‌جێهێشتنی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی‌و وتی: "هه‌ست به په‌شیمانی‌و بێتاقه‌تییه‌كی زۆر ده‌كه‌م كه یانه‌ی مه‌له‌كیم به‌جێهێشت".
بێكهامی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیدا راشكاوانه ده‌ڵێت كه ئه‌و له‌ناخیدا مه‌دریدییه‌كی سه‌رسه‌خته‌و رۆژانێك یاریی كردووه "له‌گه‌ڵ باشترین تیمه‌كانی جیهاندا".زیاتر دواو وتی: "ده‌خوازم رۆژێك له‌رۆژان بگه‌ڕێمه‌وه ریزی یانه‌ی مه‌له‌كی، چونكه بێگومان كه شتێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا باشترین یاریزانی جیهان كێیه، بێوه‌ستان باسی زێدانی كرد‌و وتی: "زه‌ینه‌دین زێدان باشترین یاریزانی جیهانه‌و كاسیاسیش شایسته‌ی تۆپی ئاڵتوونییه".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی 2003 بێكهام له‌یانه‌ی مانچسته‌ره‌وه چووه ریزی یانه‌ی مه‌له‌كی‌و هاوشانی رۆناڵدۆی به‌رازیلی‌و زێدانی فه‌ره‌نسی‌و لویس فیگۆی پرتوگالی بووه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و كاته‌ی تۆپی پێ، هه‌تا ساڵی رابردوو له‌م یانه‌یه مایه‌وه‌و دواتر چووه ریزی یانه‌ی گالاكسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه.