ئا: كانی
له ڤێرژنی نوێی یاری «شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان»دا (Star Wars-The Force Unleashed) كه به‌مزووانه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، Stormtrooperه بێ ره‌حم و توندوتیژكان به رێژه‌یه‌ك هۆشمه‌ند بوون كه ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی یاری ده‌كه‌ن ناچار ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن بتوانن پێش بینی بكه‌ن كاری دواتریان چی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له‌م یارییه نوێیه‌دا نارنجه‌كێك به‌ره‌وه لای هێزه سپی پۆشه‌كانی ئیمپراتۆر فرێبدی، ده‌بین كه ئه‌وان نارنجه‌كه‌كه هه‌ڵده‌گرنه‌وه و به‌ره‌و لاتان فرێی ده‌ده‌نه‌و یان به نیشانه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌سته‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
له یارییه ڤیدیۆییه نوێیه‌كاندا له شێوازه‌كانی پێشكه‌وتووی پرۆگرامنووسی سوودوه‌رده‌گیرێت و گه‌یمه‌ره پریفیشناڵه‌كان هه‌رچاره ده‌بێت توانای دانانی ستراتیجێكی نوێیان بۆ یاریكردن هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش به هۆی زیادبوونی توانا و پرۆسیسی كۆنسوڵه‌كانی نوێی یارییه‌وه به‌ده‌ست هاتووه.
به پێی راپۆرتێكی ئاسۆشیتدپرس یاری شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان كه له لایه‌ن LucasArts و تا هه‌فته‌ی داهاتوو له پیشانگای E3 ی له لۆس ئانجلێسدا نمایش ده‌كرێت، نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه له یارییه هۆشمه‌نده‌كان.
Torsten Reil دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا بریتانی NaturalMotion Ltd. كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنۆلۆژیایه‌كی نوێیه بۆ ژیان به‌خشین به كاره‌كته‌ره‌كانی ناو یاری شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان، ده‌ڵێت: «پێده‌چێت منی به‌كارهێنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌م كاره‌كته‌ره هۆشمه‌ندانه هه‌ڵسوكه‌وتی باشتر بكه‌م.»
ناوی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه euphoria یه و ده‌بێته هۆی داهێنانی كۆمه‌ڵێك ئه‌نیمه‌شنی جیاواز له‌گه‌ڵ پێشوودا.
یه‌كه‌مین یاری كه سوودی له‌و ته‌كنۆلۆژیایه وه‌رگرت، یاری Grand Theft Auto IV بوو كه فرۆشێكی زۆری هه‌بووه و ئه‌و پێشوازییه باشه‌ی كه لێیكرا پیشانده‌ری باشی یارییه و ته‌كنۆلۆژیا نوێیه‌كه بوو كه تیایدا به‌كارهاتبوو.
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌كنیكێكی نوێ به ناوی ragdoll physics له یارییه‌كاندا به‌كار ده‌هات كه له ئاكامدا نه‌فه‌ره‌كانی دوژمن دوای به‌ركه‌وتنی فیشك و مردن به شێوه‌ی ئاسایی ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌ووی و مردنیان واقعی تر بوو. به‌ڵام ئه‌م ته‌كنیكه بۆ كاركته‌ره مردووه‌كان بوو، له ته‌كنۆلۆژییه نوێیه‌دا هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان نایانه‌وێت بمرن و دوای به‌رێكه‌وتنی فیشك له هه‌وڵی زیندوومانه‌وه‌دان.